دادگای سلێمانی دادگایەکی تایبەت کرد بە بینینی ئەو کەیس و ڕۆژنامەنووسانەی کە یاسای ڕۆژنامەگەریی دەیانگرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای سلێمانی ڕایگەیاند، بە مەبەستی ئەنجامدانی باشترین مامەڵەی یاسایی لەگەڵ رۆژنامەنوسان و خێراتر ڕاییكردنی كەیسەكانیان، سەرۆكایەتی دادگای سلێمانی بڕیاریدا بە دیاریكردنی یەك دادگا (دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی/١) بە بینینی كەیسەكانی تایبەت بە یاسای رۆژنامەگەری.
بە پێی بڕیارەکە کە واژۆی عومەر ئەحمەد، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی لەسەرە، سەرجەم داواکانی تایبەت بە ڕۆژنامەنووسان دوای کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە، ڕەوانەی دادگای کەتنی سلێمانی/٦ دەکرێن و بڕیارەکەش لەمڕۆوە جێبەجی دەکرێت.

