دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەستیپێکرد

دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە، خانەنشینان، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی کیمیاباران مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن.

دابەشکردنی مووچە دوای ئەوە هات کە دوێنی وەزارەتی دارایی عێراق نزیکەی 958 ملیار دیناری مووچەی بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم نارد.

بڕیارە تا سێشەممەی داهاتوو دابەشکردنی مووچە کۆتایی بێت و وەزارەتی داراییش ڕایگەیاند هەوڵ دەدەن هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی ئازار بۆ بەغداد بنێرن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە