spot_imgspot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە

ڕێباز حەملان: لە بەغداد ئاڕاستەیەکی سیاسی دژی هەرێمی کوردستان کار دەکات.

ڕێباز حەملان ڕایگەیاند لە مانگی شوباتەوە دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی بریکاری وەزیری دارایی عێراق پێشکەش کردووە و لە بەغدادش ئاڕاستەیەکی سیاسی دژی هەرێمی کوردستان کار دەکات.

ئەمشەو ڕێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی کوردستان24، لەبارەی دەست لەکارکێشانەوەکەی ڕایگەیاند، لە مانگی شوباتی ڕابردوو داوای دەست لەکارکێشانەوەم کردبوو، بەڵام وەزیری دارایی عێراق نووسراوەکەی منی بەدڵ نەبوو، بۆیە ڕایگەیاندوە  گوایە پابەندی دەوام نەبوومە.

ئەم لێدوانەش دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ نووسراوێکی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بڵاوکرایەوە تێیدا هاتووە کە بە هۆی ئەوەی ڕێبار حەملان پابەندی دەوام نەبووە لە پۆستەکەی لابراوە.

سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش، ڕێباز حەملان، ڕایگەیاند، داوام لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد مووچە بەگوێرەی دەستوور بەردەوام بێت، شەڕی قووت و مووچە لەنێو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکڕێت، پرسی مووچەش کێشەییەکی سیاسییە و بەغداد لە زۆر بواردا ستەم لە هەرێمی کوردستان دەکات.

ڕێباز حەملان، وتیشی: خەڵکانێک هەن ئاڕاستە دەکرێن کە بەم شێوازە قسە بکەن و لە بەغداد ئاڕاستەیەکی سیاسی دژی هەرێمی کوردستان کار دەکات.