spot_imgspot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە

شارەوانی سلێمانی دەربارەی شێوازی دروستکردنی بیناکانی بازرگانی و نیشتەجێبوون بڕیاری دا

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەربارەی شێوازی دروستکردنی دەربارەی بیناکانی بازرگانی و نیشتەجێبوون بڕیاری  دا و دەڵێت سەرپێچیان تێدایە.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی شارەوانی لە کۆبوونەوەی هەفتانەیدا باسی لە سەرپێچییەکانی دروستکردنی بیناکان کردووە و ڕایگەیاند، سەرپێچییەکانی هاووڵاتییان لە بیناکانی بازرگانی و نیشتەجێبووندا لە حاڵەتەوە بووە بە دیارە، بۆیە بڕیاردرا بۆ لەمەودوا لەكاتی دروستكرنی هەر بینایەكدا بە ”جسرو پایە” دروستبكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە دەبێت پرۆژەکەش ئەندازیاری سەرپەرشتیی هەبێت و لە هەمان كاتدا تیمی ئەندازیاریی شارەوانیش چاودێریی وردیان بكات بۆ ئەوەی وەكو نەخشەی پەسەندكراو خاوەن موڵك كارەكانی بكات.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئەنجومەنی شارەوانی، لیژنەی تایبەتمەند بە دیزاینی شەقامی توی مەلیكیان بانگهێشتكرد تایبەت بە دیاریكردنی چالاكییەكانی سەر ئەو شەقامەو چۆنیەتی خێراكردنی دیزاینی شەقامەكە و لابردنی زیادەڕەوی سەر شەقامەكە.