spot_imgspot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە

ترەمپ سزا بەسەر یەکێتی ئەوروپادا دەسەپێنێت

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بریاریدا سزا بەسەر یەکێتی ئەوروپادا بسەپێنێت و دەڵێت”بەهەمان ڕێژەی خۆی سزای باج بەسەر یەکێتی ئەوروپادا جێبەجێدەکرێت”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە هەمان ڕێژەی باج بەسەر یەکێتی ئەوروپادا دەسەپێنێت کە بەسەر خۆیدا دەسەپێنێت.

ترەمپ لە وتارێکدا ڕایگەیاند، پەیامی ئەرێنیمان پێگەیشتووە سەبارەت بە ئاگربەست لە ئۆکرانیا، تۆپەکەش ئێستا لە یاریگای ڕووسیایە، نێردەمان ناردووە و هیوادارین ئاگربەست بەدی بهێنین.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پەیوەندییەکی بازرگانی گەورەمان لەگەڵ ئێرلەندا هەیە کە دەتوانرێت پەرەی پێبدرێت، کورتهێنانێکی گەورەمان لەگەڵ ئێرلەندا هەیە و دەڵێت “ئیرلەندا زیرەک بووە و دەستی بەسەر کۆمپانیاکانی دەرمانسازی ئەمریکی و کۆمپانیاکانی دیکەدا گرتووە”.

ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە “یەکێتی ئەوروپا ساڵانێکە مامەڵەی خراپی لەگەڵ ئێمەدا کردووە و زۆر توند بووە، ئێستاش نۆرەی ئێمەیە”.

جەختیشی لەوە کردەوە کە “یەکێتی ئەوروپا مامەڵەیەکی دادپەروەرانەی لەگەڵ ئێمە نەکردووە و سکاڵای یاسایی لەسەر کۆمپانیاکانمان تۆمارکردووە، ئێمەش بە هەمان ڕێژە باج لەسەر یەکێتی ئەوروپا دەسەپێنین”.