وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرا کرا

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرا دەکات و دەڵێت”هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت”

عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست بەخەڵک-ی راگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست مانگی دوو دابەشدەکرێت لە سنوری هەولێر و دهۆک.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە پارێزگای کەرکوک مووچەی  مانگی 8 کاتی وانەبێژی سەرف دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لە دارایی عێراقەوە بڕیار لەسەر تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم درا و هەرئەمڕۆش پارەکە گەیشت، هاوکات وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی بڵاوکردەوە و بڕیارە سبەینێ دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە