لە ماوەی ئەم مانگی ڕەمەزانەدا دوو دیاردەی گەردوونی ڕوودەدەن، كە ئەوانیش مانگ گیران و خۆرگیران-ن.
دیاردەیەكی گەردوونی ناوازە لەسەر گۆی زەوی دەببینرێ كە بە “مانگی خوێناوی” ناسراوە، تێیدا مانگ لە ئاسمان بە تەواوی دەردەكەوێ و ڕەنگیشی سوورباوی مەیلە و خوێناوی دەبێ بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.
ئەمرۆ چوار شەممە 12ی ئاداری 2025، ئاژانسی ناسا (بەڕێوەبەرایەتیی نەتەوەییی فڕینناسی و بۆشایی ئەمریكا) ڕایگەیاند، رۆژی هەینی کە دەکاتە 14ی ئادار، دیاردەی مانگی خوێناوی دەبینرێت لە تەواوی جیهان، لە هەر ناوچە و بە کاتێک دەبینرێت، بەڵام بۆ چەندین رۆژ بەم شێوەیە دەمێنێتەوە.
ئەم دیاردەیە بە دیاردەیەکی گەردوونی دەگمەند دادەنرێت، چونکە زەوی دەکەوێتە نێوان خۆر و مانگ، سێبەری زەوی، مانگ دادەپۆشێت، هەر بۆیە مانگ بە سووری خۆی نیشان دەدات.
ئاشكراشی كردووە، لە 29ی ئادار خۆرگیران ڕوو دەدات، دوای 15ڕۆژ لە دیاردەی مانگی خوێناوی، دیاردەی خۆرگیران ڕوودەدات.
خۆرگیرانەكە بە نزیکەیی بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر و 53 خولەک دەخایەنێت و لە ٪94ی خۆر دەگیرێت.
ئەم دیاردەیە کاتێک ڕوودەدات کە مانگ دەچێتە بەردەم خۆر و دەبێتە بەربەست لە گەشتنی تیشکی خۆر بە زەوی.