spot_imgspot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە

ئیسرائیل بەم ڕەمەزانە قەیرانی خۆراک دروستدەکات

بەپێشێلکردنی ئاگربەست ئیسرائیل قەیرانی خۆراک و ئاو لە فەڵەستین و کەرت غەززە دروستدەکات.

بەپێی میدیا جیهانییەکان، ماوەی چەند رۆژێکە قەیرانی کەمی خواردن و ئاو لە کەرتی غەززە سەریهەڵداوەتەوە، ئەمەش دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستە 42 ڕۆژییەکەی حەماس و ئیسرائیل دێت، و لەئێستادا ئیسرائیل چوونە ناوەوەی هەموو جۆرە هاوکارییەکی بۆ کەرتی غەززە ڕاگرتووە.

ئەم هەنگاوەی ئیسرائیل لەکاتێکدایە دەروازەی سنووری کەرەم ئەبو سالم لەلایەن دەسەڵاتی ئیسرائیلەوە بەڕووی هاوکارییەکان داخراوە، قەیرانی سووتەمەنی و خۆراک سەریهەڵداوە و هەتا دێت قووڵتر دەبێتەوە، چونکە ڕێگریی دەکات لە چوونە ژوورەوەی هاوکاریە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە.

بەپێی شارەزایانی، ئیسرائیل بەم هەنگاوەی سیاسەتێکی بەرنامەبۆدارێژراو و بەئەنقەستی برسیکردن دەرهەق بە فەڵەستینییەکان پەیڕەو دەکات، و بەو هۆیەشەوە ئەو هاووڵاتیە فەڵەستینییانەی لە ناوچەی کەمپی جەبالیا لە باکووری کەرتی غەززە دەژین، ناچارن لە ڕیزی دوورودرێژدا بوەستن بۆ وەرگرتنی ئەو خوارنەی لەلایەن دەزگا خێرخوازییەکانەوە دابەش دەکرێت.