حکومەتی هەرێم لێخۆشبوون بۆ دوو قەرز دەردەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم لێخۆشبوونی بۆ دوو قەرز دەرکرد کە خاوەن پیداویستییە تایبەتەکان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم کۆبۆوە و لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا،کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، پێشنیارێکی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرزکردەوە، و داوای لیخۆشبوونی پێشینەی هاوسەرگیریی خاوەن پێداویستيی تایبەت کە پێش ساڵی 2013 وەریانگرتووە، هاوکات لێخۆشبوون لە قیستەکانی ماوە بۆ سوودمەندانی قەرزی بچووک لە ساڵانی پێشوو کە بۆ پڕۆژەی مامناوەمد ئەو قەرزانەیان وەرگرتبوو، بەڵام ئەو سوودمەندانە کۆچی دواییان کردووە بکرێت.

بەپێی بلاوکراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ هەردوو پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پەسەند کرد، هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕاسپێردران بە دەرکردنی ڕێنمایيی پێویست بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە