شاندی دەم پارتی و سەرۆکی پارتی سەعادەت لە تورکیا هەڵوێستیان لەسەر بانگەوازی ئاشتی و دۆخی سووریا ئاشکراکرد.
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، شاندی دەم پارتی و سەرۆکی پارتی سەعادەت رایانگەیاند، لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی سووریاین و ئەم هەنگاوە بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانین بۆ پارێزگاریکردن لە یەکپارچەیی خاکی سووریا.
مەحموود ئاریکان ئەندامی شاندی دەم پارتی ڕایگەیاند، دەمانەوێت تورکیا گفتوگۆکانی تایبەت بە پرسی ئاشتی و دۆزی کورد لە تورکیا بە کۆتایی بگات، و دەمانەوێت ئاشتی لەناوجەکە بەرقەرار بێت.
ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت شاندی ئیمراڵی سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بکات، چونکە ئەو کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر هەر هەنگاوێک لەوبارەیەوە دەنرێت.
سەبارەت بە دۆخی سووریا، تونجەل باکرهان ڕایگەیاند، لەگەڵ یەکپارجەیی خاکی سووریان و دەیانەوێت پارێزگاری لە یەکپارچەیی سووریا بکەن، و هەموو دەستێکی دەرەکی ڕەتدەکەینەوە کەببێتە مایەی ئاڵۆزی لە سووریا.
ئاماژەی بەوەشدا، دەمانەوێت تورکیا گفتوگۆکانی لەگەڵ باکووری سووریا دەستپێبکات و چیدی ئاڵۆزی و شەڕ و مەترسی نەمێنێت، و ئاشتی لەناوچەکە بەرقەرار بێت، ئێمە لەدۆخێکی زۆر هەستیارداین و دەبێت زۆر بە وریاییەوە ڕوونکردنەوە بدەین و مامەڵە بکەین.
تونجەل باکرهان وتیشی، شاندەکەمان دەیەوێت لەگەڵ ئەردۆگان کۆبێتەوە و دەمانەوێت بەزویی کۆببینەوە، چونکە پرۆسەی ئاشتی پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ئەردۆغانەوە هەیە، و ئەویش ئامادەیی بۆ دانیشتن لەگەڵ شاندی ئیمراڵی هەیە.
