spot_imgspot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە

خشتە ڕادەگەیەنرێت و سبەینێ‌ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجكردنی پارەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی دەركرد، و وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرای كرد، كە پارەكەی هاتۆتە سەر هەژمار، بڕیاریدا لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت هاوشێوەی خشتەی مانگی ڕابردوو.

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردۆەوە، بڕی زیاتر لە 958 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 2ی مووچەخۆران هاتۆتە سەر هەژماری بانكی و بڕیارە سبەی پێنج شەممە مووچەی سێ‌ شوێن دابەشبكرێت و هەفتەی داهاتووش مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت: سبەی پێنج شەممە ( ١٣ ی ئازاری ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و لە چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.

بەپێی زانیارییەكان، هاوشێوەی لیستی مووچەی مانگی یەك لەماوەی چوار ڕۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت.

لای خۆشیەوە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم وتی: ئەمڕۆ خشتەی مووچەی مانگی شوبات بڵاودەكەنەوە.

خشتەی مووچەی مانگی یەك-ی 2025: