spot_imgspot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە

ئەمریکا ڕێگە نادات عێراق غازی سروشتی لە تورکمانستانەوە هاوردە بکات

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرای کرد، ئەمریکا پلانێکی عێراقی بۆ هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستان لە ڕێگەی خاکی ئێرانەوە ڕەتکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند کۆمەڵێک بژاردەی جێگرەوە هەبوون بۆ بەردەوامبوون لەسەر گرێبەستی هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە بۆ عێراق.

ڕوونیشیکردەوە کە عێراق و ئێران بە ڕێککەوتن لەگەڵ تورکمانستان لەسەر ئەو ڕێککەوتنە ڕازی بوون، بەڵام ناڕەزایەتی ئەمریکا بووە ڕێگر لەبەردەم جێبەجێکردنیدا ئەویش بە بیانووی ئەوەی ئەو کۆمپانیایەی کە پرۆژەی بۆری غاز لە تورکمانستانەوە بۆ عێراق لە ڕێگەی ئێرانەوە جێبەجێ دەکات، لای ئەمریکا خوازراو نییە.

حازمی ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا بژاردەکانی بەردەم عێراق بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستی غازی سروشتی کەم بوونەتەوە و حکومەت هەوڵ دەدات تا 2027 گرێبەستەکانی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی تەواو بکات.

ئەو پەرلەمانتارە بە پێویستیشیزانی کە حکومەتی عێراق هەنگاوی پەلە بنێت بۆ ئەوەی عێراق لە هاوردەکردنی غازی ئیراندا تووشی قەیران نەبێت.

ڕۆژی 8ی ئەم مانگە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوون لە سزاکان بۆ عێراق درێژ ناکەنەوە سەبارەت بە هاوردەکردنی غازی سروشتی لە ئێرانەوە.