spot_imgspot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە

ترەمپ بڕیاری دا بۆ پشتیوانیکردنی ماسک، تێسلا بکڕێت

سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دا بۆ پشتیوانیکردنی ئیلۆن ماسک ئۆتۆمبێلی تێسلا بکڕێت کە بە هۆی ناڕەزاییەکانی دژ بە کۆمپانیاکەوە، بەهای پشکەکانی کەم بووەتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڕیاری داوە کە ئۆتۆمبێلێکی تێسلا بکڕێت بۆ پشتیوانیکردنی ئیلۆن ماسک و داواشی لە ئەمریکییەکان کرد پشتیوانی ماسک بکەن.

وتیشی، “چەپڕەوە شێتەکان هەوڵ دەدەن بەشێوەیەکی نایاسایی بایکۆتی بەرهەمەکانی تێسلا بکەن کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا”.

سەرۆکی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، بۆ دەبێت سزای ئیلۆن ماسک بکرێت کە بە ڕاستی ئەمریکییەکی مەزنە و دەیەوێت جارێکی دیکە ئەمریکا مەزن بکاتەوە.

دوێنێ بەهای پشکەکانی تێسلا 15٪ دابەزی و لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپیشەوە، ئیلۆن ماسک 148 ملیار دۆلار زیانی کردووە.