spot_imgspot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە

عەبدولحەكیم خەسرۆ وەك سەرۆكی دەستەی ژینگە دەست بەكاربوو

فەرمانگەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم بڵاویکردەوە، کە عەبدولحەكیم خەسرۆ، لە جێگەی عەبدولڕەحمان سدیق، وەک سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە دەستبەکار بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە د. عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەك سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بە وەكالەت دەست بەكاربوو.

دەست بەکاربوونی عەبدولحەكیم خەسرۆ، دوای دەست لەکارهەڵگرتنی ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆكی پێشووی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە دێت بە هۆی تەمەنی یاسایی خانەنیشینییەوە کە كۆتایی بە ئەركەكەی هات.

لای خۆیەوە عەبدولحەكیم خەسرۆ سوپاس و پێزانینی بۆ کار و خزمەت و هەوڵ و ماندووبوونەکانی ئەندازیار عەبدلڕەحمان سدیق، دەربڕی بۆ ئەو ماوەیەی سەرۆکی دەستەی ژینگە بووە و هیوای سەرکەوتن و تەندروستی بۆ خواست لەداهاتوو.