مەسرور بارزانی سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاسپارد لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادە بکەن بۆ ئەوەی ڕەوانە بکرێت و هەوڵ بدرێت تا پێش جەژن مووچەی مانگی سێش دابەش بکرێت.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران سەرجەم وەزیرەکانی ڕاسپارد کە وەزارەتەکانییان لیستی موچەی مانگی (۳) بە پەلە ئامادەبکەن و بۆ بەغدای بنێرن.
ڕوونیشیکردەوە کە داوای لە وەزارەتەکان کردووە لەڕۆژانی پشوودا دەوامبکەن بۆ ئەوەی هەوڵبدرێت پێش جەژن مووچەی مانگی ۳ دابەشبکرێت.
ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، بەغدا مووچەی مانگی دووی ناردووە و لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
