spot_imgspot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە

بەشێک لە خانەنشینان 18 مووچە بەسەر یەکەوە وەردەگرن

لیژنەیەکى تایبەتى هەرێم و بەغداد، سەرقاڵى چارەسەرکردنى کێشەکانى خانەنشینان و پرسى هاوتاکردنى مووچەکانیانن، بەپێی زانیارییەکانیش، بەشێک لە خانەنشینان دەبێت سەدا سێی مووچەکانیان بگەڕێننەوە بۆ حکومەت و بەشێکى دیکەیشیان بۆ لەمەودوا لەگەڵ خانەنشینبونیان 18 مووچە وەردەگرن.

ئەندامێکى شاندى دارایی هەرێم لە بەغداد بە میدیای فەرمی گۆڕانی وتووە: ئەو شاندەى ماوەى دوو هەفتەیە لە بەغدادە کراون بە دوو لیژنە، یەکێکیان تایبەتە بە کێشەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم و ئەوى دیکەیان تایبەتە بە کێشەى خانەنشینان و هاوتاکردنى مووچەکانیان.

“یەکێک لە بڕیارەکان ئەوەیە کە کۆنوسێک هەیە و هەردوولا لەسەرى رێککەوتون، ئەویش گەڕاندنەوەى 3%ـى مووچەى بەشێک لە خانەنشینانە بۆ حکومەت، ئەویش ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە لە ساڵى 2014 تا ساڵى 2024 خانەشنین بوون”، ئەندامی شاندەکە وای وتووە.

کێشەکە ئەوەیە کە لە رابردودا حکومەتى هەرێمى کوردستان 7%ـى مووچەى ئەو فەرمانبەرانەى بۆ سندووقى خانەنشینى بڕیوە، لەکاتێکدا لە عێراق ئەو بڕە 10% بوە، بۆیە دەبێت ئەوانەى لە ساڵى 2014 تا 2024 خانەنشین بوون مانگانە 3%ـى مووچەکانیان بدەنەوە بە حکومەت کە بەمجۆرە دەکات:

ئەگەر خانەنشینێک مووچەکەى بڕى 500 هەزار دینار بێت، بە لێبڕینى 3% مانگى 15 هەزار لە مووچەکەى دەبڕدرێت و ئەمەش لە ساڵەکەدا دەکاتە ملیۆنێک و 800 هەزار دینار کە پێویستە ئەو خانەنشینە بیگەڕێنێتەوە بۆ حکومەت؟.

بەشێکى دیکە لەو زانیارییانەى ئەندامەکەى لیژنەى دارایی ئاشکرایکردووە ئەوەیە کە بۆ لەمەودوا، ئیکرامى خانەنشینان بۆ ئەو کەسانەى لە بەروارى 31/12/2024 لەکارترازانى بۆ کرابێت بەمشێوەیە مووچە وەردەگرێت:

موالیدەکانى (1962- 1963 – 1964) 12 مانگ بە تێکڕا مووچە وەردەگرن و شەش مانگیش بە مووچەى بنەڕەتى بۆیان دەکرێت کە بەمشێوەیە دەبێت:

ئەگەر کەسێک 599 هەزار مووچەى بنەڕەتى هەبێت بۆ شەش مانگەکە سێ ملیۆن و 594 هەزار دینار وەردەرگرێت و 12 مانگیشى لێکدانى تێکڕاى مووچەکەى دەکرێت ئەگەر کەسەکە 996 هەزارى هەبێت لێکدانى 12 مانگ دەکرێت و دەکاتە 11 ملیۆن و 952 هەزار، واتا لەمەودوا هەر خانەنشینێک 18 مووچە وەردەگرێت لەجێی شەش مووچە.

واتا لەمەودوا خانەنشینان ئیکرامییەکەیان لەجێی ئەوەى شەش مانگ و مووچەى بنەڕەتى بێت، شەش مانگى بنەڕەتى و 12ـى تێکڕاى مووچە دەبێت، واتا 18 مووچە وەردەگرێت.