وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیای پارتی و یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاویانکردەوە کە بەغداد بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی واژۆ کرد.
ڕوونیشکراوەتەوە کە بەغدا زیاتر لە ترلیۆنێک دینار بۆ مووچە دەنێرێت.
ئەمەش دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق هات کە لە بەغداد بەڕیوەچوون بۆ چارەسەرکردنی ئەو تێبینییانەی لەسەر لیستی مووچە هەبوون.