لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی كارگه‌كانی دروستكردنی شیرینی ده‌كه‌ن و هۆشداری ده‌ده‌ن كه هه‌رشوێنێك پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بێت، ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌كه‌نه‌وه.
به‌مه‌به‌ستی دڵنیابونه‌وه و ته‌ندروستبوونی ئه‌و شیرینییانه‌ی له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا پێشكه‌ش هاووڵاتییان ده‌كرێن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی سه‌رجه‌م كارگه‌كانی دروستكرنی شیرینی له گوزه‌ری كانی ئاسكانیان كرد.
به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی، سه‌رجه‌م كارگه‌كانی شیرنی پابه‌ند و مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستین و ئه‌وانه‌شی كه‌موكورتییان هه‌یه، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان بۆ كراوه.
راپۆرتی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، سه‌ردانی لیژنه‌كان بۆ پشكنینی ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌لایه‌ن دوكاندار و بازرگانه‌كانه‌وه پێشكه‌ش به‌هاووڵاتییان ده‌كرێت به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌كاتی پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.