spot_imgspot_img

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە یەک بۆ سێ پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 24 پلەى سیلیزى

سلێمانى: 22 پلەى سیلیزى

دهۆک: 24 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 24 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە:21 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 25 پلەى سیلیزى

سۆران: 20 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان:27 پلەى سیلیزى

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە