وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێشوازی لە ڕێککەوتنەکەی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و دەسەكاتی کاتیی سووریا دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیامێکی دەربارەی ڕێککەوتنەکەی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆک کاتیی سووریا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “ئەمریکا پێشوازی لەو ڕێککەوتنە دەکات کە لەم دواییانەدا لە نێوان دەسەڵاتدارانی کاتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکراتدا ڕاگەیەندرا بۆ یەکخستنی باکووری ڕۆژهەڵات لەگەڵ سووریایەکی یەکگرتوو”.
وتیشی: ئەمریکا پشتگیری خۆی بۆ گواستنەوەی سیاسی دووپات دەکاتەوە کە حوکمڕانییەکی باوەڕپێکراو و ناتایفەگەری وەک باشترین ڕێگا بۆ دوورکەوتنەوە لە ململانێی زیاتر بێت.
وەیزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕووداوەکانی ناوچەکانی عەلەوییەکانیشی بە بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند، ئێمە بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن دەسەڵاتی کاتیی سووریاوە دراون و بە نیگەرانییەوە ئاماژە بە توندوتیژییە کوشندەکانی ئەم دواییە دەکەین دژی کەمینەکان.
