شاندی دەم پارتی سەردانی سێ پارتی دیکەی تورکیا دەکات

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا، شاندی دەم پارتی سەردانی سێ پارت دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی سەردانی پارتی سەعادەت، گەلەجەک پارتی و پارتی کرێکارانی تورکیا بکات بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پرۆسەی ئاشتی.

چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، شاندەکە لە پەرلەمانی تورکیا سەردانی هەردوو فراکسیۆنی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست “مەهەپە” و پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوا “ئاک پارتی” بکات.

ئامانجی سەردانەکایش ڕێخۆشکردنە بۆ گواستنەوەی پرسی پرۆسەی ئاشتی لە گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکانەوە بۆ ناو پەرلەمانی تورکیا.

پێشتریش نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمان کە سەر بە پارتی داد و گەشەپێدانە ڕایگەیاند پەرلەمان شوێنی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانە و هەڵوێستی هاوبەشی پارتە سیاسییەکانیش لە ناو پەرلەماندا گرنگە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە