spot_imgspot_img

ئەنجومەنی وەزیران لە بارەی چەند تەوەرێک کۆدەبێتەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆ دەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، ئەم بابەتانە تاووتوێ دەکرێن:

1. ئەنجامی دوا کۆبوونەوە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان سەبارەت بە هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەبەر ڕۆشنایی بڕگەکانی یاسای هەمواری بودجەی فیدراڵی.

2. دیاریکردنی ڕۆژەکانی پشوو و بۆنە فەرمییەکان لە ڕۆژژمێری حکومەتی هەرێم تاوتوێ دەکرێن.

3. ڕاپۆرتی سندووقی پشتیوانیی پرۆژە بچووکەکانی لاوان سەبارەت بە لێخۆشبوون بە ڕێژەی 50٪ یان 100% بۆ قیستەکانی ماوە بۆ سوودمەندانی کۆچکردوو.

4. لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیریی ئەو کەمئەندامانەی پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناکرێت، کە تا ئێستا مووچەی مانگی دوو دابەش نەکراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە