نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە 70 دۆلار نزیک دەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 69 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرانبەر دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا بە 66 دۆلار و 62 سەنت دەفرۆشرێت، بەرانبەر بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

هەرچی نرخی زێڕیشە بەراورد بەدوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و یەک ئۆنسەی بە دوو هەزار و 915 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە