پەرلەمانتارێکی یەکێتی داوای لێکۆڵینەوەی زیاتر لە پێنج تاوانباری ڕژێمی بەعس دەکات

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران داوای لێکۆڵینەوەی زیاتر لەگەڵ پێنج تاوانبار دەکات کە پێشتر سەرۆک وەزیرانی عێراق هەواڵی دەستگیرکردنیانی ڕاگەیاندبوو.
کاروان یاروەیس پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە ئەنجومەنی دادوەری و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق دەکات لەو تاوانبارانە بکۆڵنەوە کە پێشتر لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە ئاماژە بە دەستگیرکردنیان دراوە، چونکە پێدەچێت تاوانی زۆر قێزەوەنیان بەرامبەر بە گەلی عێراق بە گشتی و گەلی کورد بە تایبەتی لەسەردەمی رژێمی بەعسدا کردبێت.
لەمڕوەوە کاروان یاروەیس دوو نووسراوی ئاڕاستەی هەریەک لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق کردووەو داوای لێکردوون دادگا و لایەنە تایبەتمەندەکان راسپێرن بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی زیاتر لەگەڵ ئەو پێنج تاوانبارەدا بکەن کەسەرۆک وەزیرانی عێراق لە رابردوودا هەواڵی دەستگیرکردنیانی راگەیاندبوو”.
“کاروان یاروەیس ڕاشیگەیاندم پێویستە لیکۆڵینەوەی زیاتر لەو تاوانبارانە بکرێت بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر دەست گەلی عێراق و گەلی کورد و هاوکات هەردوو حکومەت بکەوێت، هەروەها پێویستە زانیاری زیاترمان لەبارەی تاوانەکانی رژێمی پیشووی بەعس کەبەرامبەر گەلەکەی کردویەتی دەستبکەویت”.
رۆژی 31-1-2025 دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری راگەیاند، کە سیانیان لەسەردەمی بەعسدا لەهەرێمی کوردستان چەندین تاوانیان ئەنجام داوە و لە ئێستادا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە