ئەمریكا دەربارەی هەرێم پەیامێكی بە سودانی دا

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاویکردەوە، رۆژی یەک شەممە، مایک وۆڵتز، ڕاوێژکاری ئاساییشی نەتەوەیی ئەمریکا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەی کردووە.

وۆڵتز جەختی كردۆتەوە، بڕیاری نوێنەکردنەوەی لێخۆشبوونی گەمارۆی دارایی سەر هاوردەکردنی کارەبای ئێران هاوتەریبە لەگەڵ ستراتیجی ئەوپەڕی فشاری سەرۆک ترەمپ لەسەر ئێران و ئەو فشارەش زیاد دەکات ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە پەرەپێدانی توانای دروستکردنی چەکی ئەتۆمی و پشتیوانیکردن لە تیرۆر لە تەواوی ناوچەکە و لە ناویشیدا عێراق.

وۆڵتز “دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی سەرچاوەکانی وزە کرد و هانی حکومەتی عێراقیدا بۆ پێشوازیکردن لە کۆمپانیاکانی بواری وزەی ئەمریکی و ڕۆژئاوایی بۆ ناو کەرتی نەوت و گازی عێراق”.

ڕاوێژکاری ئاساییشی نەتەوەیی ئەمریکا هانی بەپەلەی حکومەتی عێراقیدا بۆ “کارکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیی گرێبەستەکان و پێدانی قەرزی کۆمپانیا ئەمریکیەکانی بواری وزە و داوای لە حکومەتی عێراقی کرد بۆ دانانی ڕێکخەرێکی تایبەت بە وەبەرهێنان بۆ کارکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیا ئەمریکیانەی دەیانەوێت وەبەرهێنان و کار لە عێراق بکەن”.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە