جۆ ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا هەڕەشەی سزادانی بانکی ڕافیدەینی عێراقی دەکات و دەڵێت: ملیاران دۆلاریان سپی كردۆتەوە، كەچی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نادەن.
جۆ ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە تۆڕی (ئێکس) بڵاویكردەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا چیتر دواناکەوێت لە سەپاندنی سزا بەسەر بانکی ڕافیدەیندا.
ڕاشیگەیاندووە، لەکاتێکدا کە ئەو بانکە سەرقاڵی سپیکردنەوەی ملیارەها دۆلارە بۆ میلیشیا عێراقییەکان، وەزارەتی دارایی عێراق فەرمانبەرانی کورد برسی دەکات و شایستە داراییەکانیان پێنادات.
جەختیشی كردۆتەوە، کە دەبێت ئەم دۆخە کۆتایی پێبێت و دەشڵێت: “دۆناڵد ترەمپ چارەسەری دەکات”.
