spot_imgspot_img

ڕێباز حەملان كاتی هاتنی مووچەی ڕاگەیاند

بریكاری دەستلەكاركێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لایەنە سیاسییەكانی بەغدا دەستیان لە بڕیاری دواخستنی مووچە هەیە.

ڕێباز حەملان، بریکاری دەستلەکارکێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، سبەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی لەبارەی ڕەوانەکردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەرانی کوردستان دەدات.

ڕاشیگەیاند، لایەنە سیاسییەكانی بەغداش دەستیان لە بڕیاری دواخستنی مووچە هەیە.

وتیشی، “بۆ مووچەی مانگی دوو بەغدا لێبڕینی 3%ی كردووەتە كێشە، هەروەها تەیف سامی داوای كۆدی ‘ئایبان’ـی فەرمانبەران دەكات، کە تەنیا مەبەست لێی دواخستنی مووچەیە”.

دەشڵێت: ئەمڕۆ سودانی وتوویەتی تەیف سامی هێشتا تێبینی لەسەر لیستی مووچەی مانگی دوو ماوە.

بریكاری دەستلەکارکێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق هۆكاری دابەشنەكردنی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو ئاشكرادەكات و دەڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق لێی بەرپرسە.

ڕوونیشی كردەوە، بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تەمویلی مووچەی مانگی 11 كورتهێنانی هەبوو، ناچار لەو 441 ملیار دینارە پڕی كردەوە كە وەزارەتی دارایی عێراق گوایە بۆ مووچەی مانگی 12 ناردوویەتی، سەرەنجام هیچ بڕە پارەیەك بۆ مووچەی مانگی دوازدە لەبەردەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان نەما بۆ ئەوەی دابەشی بكات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە