فەرمانگەی كارتی نیشتمانی شارباژێڕ ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستاوە كار بە وەرگرتنی پارەی كاش ناكرێت بۆ مامەڵەی كارتی نیشتمانی و دەڵێت: دەبێت هاووڵاتی هەژماری بانكی هەبێت.
فەرمانگەی كارتی نیشتمانی شارباژێڕ بڵاویكردەوە، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان دەکەین لەڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی (٢٠٢٥/٣/٩) كار بە(سیستەمی پارەدانی كاش) ناكرێت لە ڕایی كردنی مامەڵەی هاووڵاتیاندا.
دەشڵێت: لە ئێستادا كار بە(سیستەمی پارەدانی ئەليكترۆنی) دەكرێت و پێویستە هەر هاووڵاتییەك كە سەردانی فەرمانگەکەمانی کرد بۆ هەر مامەڵەیەك خاوەنی (كارتی بانكی) بێت.
جەختیشی كردۆتەوە، بەبێ كارتی بانكی هیچ كارێك بۆ هاووڵاتیان ناكرێت.
