spot_imgspot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە

لە شارێكی كوردستان دووانەیەكی پێكەوەلكاو لەدایكبوون

دوو منداڵی بەیەكەوەلكاو لە شاری كەركوك لەدایك بوون، كە یەك دڵیان هەیە.

دوێنێ دوو منداڵ لە نەخۆشخانەی نەسری کەرکوک لەدایک بوون، منداڵەکان بەیەکەوە لکاون و یەک دڵیان هەیە، پزیشکەکان دەڵێن:”چارەسەریان لە دەرەوەی وڵاتە.

هەردوو منداڵەکە ناویان لێنراوە، یەکیان ناونراوە (جەنان محەمەد)، ئەوەی دیکەش ناونراوە (بەرەکات محەمەد)، منداڵەکان تەمەنیان تەنها یەک ڕۆژە.

د.ئەرجان محەمەد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، “دووانە پێکەوە لکاوەکە لەڕێگەی نەشتەرگەرییەکی دەگمەنەوە لەدایکبوون، دۆخی تەندروستی دایک و دوانەکە دوای نەشتەرگەری جێگیرە”.

هاوکات د. ئوسامە عوبەیدی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە رایگەیاند، “حاڵەتی دوانەی پێکەوەلکاو، کە تەنها دڵێکیان هەیە، حاڵەتی دەگمەن و ئاڵۆزن کە پێویستیان بە پلان و کاری نەشتەرگەرییە لەلایەن چەندین تیمی پزیشکییەوە، بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستی دایک و دوانەکە چاودێریی خانمە دووگیانەکە کراوە”.