خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی بەرێز، دەڵێت؛ سەرجەم ئەو خاڵانەی کە گروپی(ڕا)، ئەمرۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا خستیانەڕوو دوورن لەراستی و چەواشەکارانەیە.
لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵک)، یاسین مەحمود ڕەشید، خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی بەرێز، کە کۆمپانیاکەی جێبەجێکاری پرۆژەی چەرموو سیتی یە لە چەمچەماڵ دەڵێت؛ ئەو گرووپە ئیشیان بە شتێکی ترە، دەنا ١٥ ساڵە ئەو پرۆژەیە تەواو بووە و ئەوەی لەسەرشانی ئێمە بووە بە زیادەوە بۆ بەشداربووانمان ئەنجام داوە.
ئاشکراشیکرد، یەکەکانی ئەو پرۆژەیە بەنرخێکی زۆر گونجاو و هاوتا لەگەڵ داهاتی بەشداربووان بە پێشەکییەکی زۆر گونجاو و قیستێکی زۆر درێژخایەن ڕادەستکراوە.
یاسین مەحمود رەشید، وتیشی؛ سبەی چوارشەممە، لە ئۆفیسی گرووپی کۆمپانیاکانی بەڕێز، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەو تۆمەت و چەواشەکارییانە بە بەڵگەی یاسایی رەتدەکەمەوە و ڕاستییە شێوێنراوەکانی گرووپی ڕا دەخەینە ڕوو.