سودانی بۆ خەرج كردنی مووچە بڕیاریدا

سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە خەرج كردنی مووچەی مانگی 2ی مووچەخۆرانی هەرێم. ئەمەش دوای ئەوەی وەزیری دارایی پرسی خەرج كردنی مووچەی بە سەرۆك وەزیران سپارد.

میدیاكان لە زاری پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا بڵاویانكردۆتەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كراوە و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بەنووسراوی فەرمی داوای لەوەزارەتی دارایی عیراق كرد مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بكات.

بڕیارە ئەمڕۆ یان سبەینێ وەزارەتی دارایی عیراق تەمویلی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبكات.

لای خۆشیەوە، ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند ، دووبارە وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەواو بووە و لەم چەند ڕۆژەدا بەغدا مووچەی مانگی شوبات دەنێرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە