کۆمپانیای بەڕێز لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، بە بەڵگەوە یاسایی بوونی گۆڕانکارییەکان لە پڕۆژەی چەرموو سیتی دەخەینەڕوو، سەرجەم تۆمەتەکانی گرووپی ڕا، ڕەتدەکەینەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا گرووپی کۆمپانیاکانی بەرێز دەڵێت؛ ئەمڕۆ گرووپی ڕا، لەنوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کۆمەڵێک تۆمەتیان ئاڕاستەی کۆمپانیاکەمان کرد، کە جێبەجێکاری پڕۆژەی چەرموو سیتییە.
کۆمپانیای بەڕێز لە ڕوونکردنەوەیەکدا بە ٢١ خاڵ وەڵامی گروپی ڕای داوەتەوە، ڕایدەگەیەنێت سەرجەم ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراوە ڕەتدەکاتەوە، جەخت لەوە دەکاتەوە زۆرترین کاری لەبەرژەوەندی بەشداربووانیدا ئەنجامداوە.
لەسەرەتای ڕوونکردنەوەکەی کۆمپانیای بەڕێز، ڕایگەیاندووە “گروپى ڕا، كه بێ بنه‌ماو به‌بێ بوونى زانیارى راست و دروست هه‌ستاون به به‌خشینه‌وه‌ى چەند تۆمەتێکی ناره‌وا، ئه‌گه‌ر گروپێكى راست و دروست بوونایه، ده‌كرا په‌یوه‌ندى به‌كۆمپانیاكه‌مانه‌وه بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى زانیارى راست و دروست نه‌ك وه‌رگرتنى زانیارى له‌كه‌سانى نابه‌رپرس کە بۆ مەرامی تایبەت پاش ساڵانێک لەڕادەستی پرۆژەی چەرموو سیتی و وەرگرتنی بڕیاری کۆتایی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ رادەستی یەکەکانی بە بەشداربووان”
کۆمپانیاکە جەخت لە تەواوبوونی سەرجەم یەکەکانی پڕۆژەکە دەکەن، هاوکات سەرباری ئەوەی دەبوو سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی ناو پڕۆژەکە(ئاو، ئاوەڕۆ، کارەبا، شەقام) لەلایەن حکومەتەوە ئەنجامدربێت، بەڵام حکومەت خزمەتگوزارییەکانی بۆ پڕۆژەکە جێبەجێنەکرد، بۆیە کۆمپانیای بەڕێز لەپێناو بەرژەوەندی بەشداربووانی هەستا بە لە ئەستۆگرتنی ٪٥٠ ی تێچووی جێبەجێکردنی ئەو خزمەتگوزاریانە کە تێچووەکەی حەوت ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە.
لەبەرامبەردا بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران ژمارەی یەکەکان لە هەزار و ١٤ یەکەوە بۆ هەزار ٤٤٣ زیادکراوە، واتە زیادکردنی یەکەکانی پڕۆژەکە بەشێوەیەکی تەواو یاسایی ئەنجامدراوە، کۆمپانیا لەپێناو بەرژەوەندی بەشداربووانی و زیادنەکردنی نرخی یەکەکان بۆ بەشداربووانی بەو زیادکردنەی یەکە ڕازیبووە.
لەبارەی تۆمەتی فرۆشتنی زەوی ناو پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای بەڕێزەوە، کۆمپانیاکە بەم شێوەیەک وەڵامی داونەتەوە، “کۆمپانیاکەمان تۆمەتبارکراوە بە فرۆشتنی زەوی لەناو پرۆژەکەدا،کە چەندین خانوو لەو زەویانە جیاواز لەدیزاینی تری خانووەکان و ماستەرپلان دروستکراون، بەهیچ شێوەیەک زەویمان نەفرۆشتووە،گەر شتی وا هەیە پێویستە بەدیکۆمێنت بسەلمێنرێت نەک قسە و قسەڵۆک، پاشان جێبەجێکردنی نەخشەی جیاواز لەلایەن بەشداربووانەوە پاش ڕووخاندنی خانووەکانیان و دروستکردنەوەیان بەشێوەیەکی جیاواز بەبێ نەخشەی پەسەندکراو لەدەسەڵاتی کۆمپانیاکەماندا نییە،لایەنی پەیوەندیدارمان لەو زیادەڕەویانە ئاگادار کردووەتەوە،کە دەبوو سەرۆکایەتی شارەوانی شۆڕش و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی شۆڕش ڕێگرییان لەو زیادەڕەوییانە بکردایە، کە چەندین جار بەنوسراو ئاگادارمان کردوونەتەوە و دیکۆمێنتیشمان بەردەستە”.
لە بەشێکی دیکەی ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە “تۆمەتبارمان دەکەن بەوەی کە زەوی مزگەوتمان کردبێت بە خانوو هیوادارین ئەمەش لەواقیعدا پیشان بدەن کە دەری بخات لە سایت پلاندا مزگەوت بووە و لەواقعدا کراوە بە خانوو، کە بەدڵنیاوە وەک خۆیان دانیان پێداناوە پێچەوانەکەی ڕاستە، هێندە پەلەیان بووە لە بەخشینەوەی ئەو تۆمەتانەدا خۆیان خستوەتە گێژاوێکەوە، کە خۆشیان نازانن دەڵێن چی هیوادارین لە دادگا شوێنی گۆڕینی ئەو مزگەوتە بۆ خانوو پشتڕاست بکەنەوە”.
لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەیدا کۆمپانیای بەڕێز ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەوانەی تۆمەتی بی بنەمایان ئاڕاستەی کۆمپانیای ناوبراو کردووە، دەدرێنە دادگا “لە کۆتایدا ئەم تۆمەتانە دەبرێنە دادگا و سەرجەم ئەو کەس و لایەنانەی لە پشت ئەم تۆمەتە ناڕەوا و نادروستەوەن دەدرێنە دادگا و هیوادارین بتوانن ئەم تۆمەتانە پشت ڕاستبکەنەوە .
قسەی کۆتاییمان ئەوەیە، وەک هەندێک کەس و لایەنی دیکە پاش دەرکەوتنی ڕاستییەکان نەکەونە تکاو پاڕانەوە بۆ وازهێنان لەو داوا یاساییەمان”
دەقی ڕوونکردنەوەکەی کۆمپانیای بەڕێز
ڕوونکردنەوە
گروپى ڕا، كه بێ بنه‌ماو به‌بێ بوونى زانیارى راست و دروست هه‌ستاون به به‌خشینه‌وه‌ى چەند تۆمەتێکی ناره‌وا، ئه‌گه‌ر گروپێكى راست و دروست بوونایه، ده‌كرا په‌یوه‌ندى به‌كۆمپانیاكه‌مانه‌وه بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى زانیارى راست و دروست نه‌ك وه‌رگرتنى زانیارى له‌كه‌سانى نابه‌رپرس کە بۆ مەرامی تایبەت پاش ساڵانێک لەڕادەستی پرۆژەی چەرموو سیتی و وەرگرتنی بڕیاری کۆتایی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ رادەستی یەکەکانی بە بەشداربووان، تازە دێن بابەتێک دەوروژێنن کە سەر لەبەری پێچەوانەی ئەوەیە کە خستوویانەتەڕوو.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و تۆمه‌ت و چه‌واشاكاریانه بفه‌رموون له‌گه‌ڵ ڕوونكردنه‌وه‌ى پێویست له‌لایەن كۆمپانیاكه‌مانه‌وه؛
1- باسى كارى نایاساى ده‌كه‌ن،ئه‌گه‌ر سەرجەم کارەکان به یاسا‌و به‌پێى رێنمایى و یاسا بەركاره‌كان كرابوو وه‌ڵامیان چى ده‌بێت له دادگا؟.
2-كۆمپانیاكه‌مان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ى ته‌واو نه‌كردوه له كاتێكدا هیچ به‌شداربوویه‌ك نییه یه‌كه‌كه‌ى راده‌ست نه‌كرابێت، ئه‌و برگانه‌ش كه ماون په‌یوه‌سته به‌په‌سه‌نكردنى سایت پلانه‌وه و تا ئه‌م به‌رواره‌ش په‌سه‌ند نه‌كراوه، ئه‌و برگانه هیچ په‌یوه‌ندى به به‌شداربووانه‌وه نییه.
3- پرۆژه‌ى چه‌رمووسیتى به‌پێى گرێبه‌ستى ژماره (75) له (11/7/2006 ) له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانی حوكمه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدراوه، كه به‌پێى ئه‌و گرێبه‌سته ئه‌ركى جێبه جێكردنى پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانى ناو پرۆژه وه‌ك (ئاو، كاره‌با، ئاوه‌رۆ، شه‌قام ) به‌رێژه‌ى له (100%) له ئه‌ستۆى حکومه‌ت بوو،به‌ڵام دواتر حكومه‌ت نه‌یتوانى ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێبكات و زۆربه‌ى یه‌كاكانیش فرۆشرابوون، كه‌نه‌دەتوانرا، تێچووى ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه بخرێته سه‌ر نرخى یه‌كه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه كۆمپانیا كه‌مان ناچاركرا تێچووى
( %50) ى ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه له ئه‌ستۆ بگرێت و له‌به‌رامبه‌ردا له‌ناو هه‌مان سنوورى پرۆژه‌كه یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون زیاد بكرێت بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 10705 لە بەرواری 12-11-20213، ئه‌ویش به‌گۆرینى ئه‌و چالاكیانه‌ى كه تایبه‌تن به كۆمپانیاكه‌مان بۆ یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون، ئه‌م زیادكردنه به‌هیچ جۆرێك سه‌وزایى و قوتابخانه‌و باخچه‌ى ساوایان ناگرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره پاشكۆیه‌كى گرێبه‌ست دانرا، پاشان ده‌ست كرا به‌ئه‌نجامدانى كاره‌كان و له‌پاش ته‌واوكردنى زیاتر له (%80) ى كاره‌كان، ده‌ركه‌ت كه بۆرى ئاوی (90سم) به ژێر پرۆژه‌كه‌دا رۆیشتوه، له كاتێكدا دڵنیایمان پێدرا له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه‌ی ته‌رخانكراوه بۆ پرۆژه‌كه، کە هیچ كێشه‌یه‌كى تێدا نییه، به‌ڵام له‌كاتى هه‌ڵكه‌ندنى بناغه‌ى یه‌كێك له یه‌كه‌كان بۆریه‌كه ده‌ركه‌وت و دواتر له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى ئاوى شۆرش رێره‌وى بۆریه‌كه دیاریكراو له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و ڕێڕه‌وه ڕیدیزاین بۆسایت پلان كرایه‌وه، به شێوه‌یه‌ك ئه‌و خانوانه‌ى له‌سه‌ر بۆریه‌كه‌ن یان له پێش و دواى بۆریه‌كه‌ن لابران، پاش په‌سه‌ندكردنى ئه‌و سایت پلانه ،جارێكى تر ده‌ركه‌وت كه ڕێڕه‌وى ئه‌و بۆریه ڕاست نه‌بووه و سه‌ر له‌نوێ ڕێڕه‌وه‌كه‌ى دیارىكرایه‌وه و جارێكى تر سایت پلانى پرۆژەکە ڕیدیزاین كرایه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێڕه‌وى واقعى بۆریه‌كه، ئه‌مانه هۆكار بوون بۆ ئه‌نجامدانى گۆرانكارى له سایت پلانه‌كه‌دا، كه به داخه‌وه خه‌ڵك چه‌واشه‌كراوه له‌و باره‌یه‌وه، دواتر وه‌ك قه‌ره‌بوو بۆ خانووى ئه‌و به‌شداربووانه‌ى له‌سه‌ر بۆریه‌كه‌ن و دروستكراون، شوێنى خانوه‌كانیان كراون به باخ له شوێنى تر له‌ناو هه‌مان سنوورى پرۆژه‌كه شوێنى خانووه‌كانیان بۆ دانراوه له‌كاتێكدا كۆمپانیاكه‌مان خوازیار بوو ئه‌و قه‌ره‌بووه له شوێنى تر له ده‌ره‌وه‌ى پرۆژه‌كه دیارى بكرێت، به‌ڵام داواكه‌مان په‌سه‌ند نه‌كرا.
4- زیادكردنى ژماره‌ى یه‌كه‌كان له (1014 ) یه‌كه بۆ (1443) ته‌نها لەبری له ئه‌ستۆ گرتنى (%50) خزمه‌تگوزاریه‌كانى ناو پرۆژه‌كه بووە، كه تێچوه‌كه‌ى زیاتر له (7,500,000,000) ملیار دینار بووه‌و له ئه‌ستۆى كۆمپانیاكه‌مانە به هبچ شێوه‌یه‌ك ئەو زیادكرنه شوێنى پاركى سه‌وزایی و قوتابخانه و داینگه و بنكه‌ى ته‌ندروستى نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵكو گۆرینى چالاكى بازرگانى تایبه‌ت به كۆمپانیاكه‌مان بووه بۆ یەکەی نیشته‌جێبوون، كه ئه‌ویش به‌پێى یاسا‌و ستاندارده ئه‌ندازیارییه‌كان ئه‌نجامدراوه له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌ته‌وه په‌سه‌ندكراوه.
5- فه‌رمانگه‌ى ئاوى شۆرش و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى ده‌روبه‌رى سلێمانى، سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى شۆرش و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى تر، ئاگادارن كه دروستكردنى ئه‌و خانووانه‌ى له‌سه‌ر بۆرى ئاوى دوكان – چه‌مچه‌ماڵ بووه له كاتێكدا بووه كه هیچ لایه‌نێك كۆمپانیاكه‌مانی، ئاگادار نەکردووەتەوە لەبوونی بۆری ئاو لەژێر زەوی پرۆژەکەو ئەو یەکانەی کە نەفرۆشرابوون ڕاستەوخۆ لەسەر بۆرییەکە بوون،لەلایەن کۆمپانیاکەمانەوە ڕووخێنراون، ئەو یەکانەش فرۆشرابوون و هاووڵاتییان تێدا نیشتەجێیە،تاوەکو سایت پلانی نوێ پەسەند نەکرێت و یەکەکانیان بۆ دروست نەکەینەوە، چۆن بتوانین بیانڕووخێنین لە کاتێکدا بەشداربووی تێدا نیشتەجێیە، هەرکات سایت پلانی نوێ پەسەندکرا، ئەو کاتە ئەو کارە ئەنجام دەدرێت.
6-کۆمپانیاکەمان تۆمەتبارکراوە،کە پێچەوانەی ماستەر پلانی پرۆژەکە کۆگای دروستکردووە، بێگومان کردنەوەی هەر بینایەکی بازرگانی مافی کۆمپانیاکەمانەو بەشێکی سایت پلانی پرۆژەکە ئەنجامدراوە و نەخشەکانیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی پەسەندکراوە، ئەگەر پێچەوانەی سایت پلان ئەنجامدراوە پێویستە بە دیکۆمێنت ئەم قسەیە بیسەلمێنن لە دادگا.
7-کۆمپانیاکەمان تۆمەتبارکراوە بە فرۆشتنی زەوی لەناو پرۆژەکەدا،کە چەندین خانوو لەو زەویانە جیاواز لەدیزاینی تری خانووەکان و ماستەرپلان دروستکراون، بەهیچ شێوەیەک زەویمان نەفرۆشتووە،گەر شتی وا هەیە پێویستە بەدیکۆمێنت بسەلمێنرێت نەک قسە و قسەڵۆک، پاشان جێبەجێکردنی نەخشەی جیاواز لەلایەن بەشداربووانەوە پاش ڕووخاندنی خانووەکانیان و دروستکردنەوەیان بەشێوەیەکی جیاواز بەبێ نەخشەی پەسەندکراو لەدەسەڵاتی کۆمپانیاکەماندا نییە،لایەنی پەیوەندیدارمان لەو زیادەڕەویانە ئاگادار کردووەتەوە،کە دەبوو سەرۆکایەتی شارەوانی شۆڕش و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی شۆڕش ڕێگرییان لەو زیادەڕەوییانە بکردایە، کە چەندین جار بەنوسراو ئاگادارمان کردوونەتەوە و دیکۆمێنتیشمان بەردەستە.
8-کۆمپانیاکەمان وەک هەر کۆمپانیایەکی تر ئازادە لەوەی چۆن و بە چ شێوازێک یەکەکان دەفرۆشێت بەتایبەت لەم کاتی قەیرانە داراییەی سەری هەڵداوە و دۆخی دارایی هاووڵاتیان وەک پێویست نییە.
9-بەهیچ جۆرێک لایەنی پەیوەنیدیداری بۆری ئاوەکە ئامادە نەبووە ئەو بۆرییە بگوازێتەوە لە کاتێکدا تێچووی گواستنەوەی بۆرییەکە، کەمترە لەو زیانە داراییانەی بەر کۆمپانیاکەمان کەوتووە لە ڕووخاندنی ئەو خانووانەی لەسەر بۆرییەکەن، جگە لەخانوو هیچ چالاکییەی تر لەسەر شوێنی ئەو بۆرییە بوونی نییە.
10-کۆمپانیاکەمان هەستاوە بەفرۆشتنی خانوو بە شێوازی هەیکەل بە بەشداربووان، لەسەر داواکاری خۆیان و ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بەنوسراویان ژمارە 1/8/2375 لە رێکەوتی 4/10/2009، ئەمەش بەمەبەستی کەمکردنەوەی نرخی یەکەکان بووە لەسەر بەشداربووان و تەواوکردنی بڕگەی تەواوکاری بەپێی خواستی خۆیان.
11-پرۆژەکە نەخشەی بنەڕەتی نەبووە، بەڵکو نەخشەی سەرەتایی هەبووە، گۆڕانکاری لەچالاکی خزمەتگوزاری گشتی کراوە لەبەرامبەر جێبەجێکردنی خزمەتگوزاری پێویستری پرۆژەکە، وەک ئاو و ئاوەڕۆ و شۆستەو شەقام لەلایەن لایەنی پەیوەندیداری حکومەتەوە نەک کۆمپانیاکەمان، چونکە کۆمپانیاکەمان تەنها دەسەڵاتی بەسەر بینای بازرگانی و خانووەکاندا هەبووە نەک چالاکی تر.
12-کواڵتی خانووەکان بەپێی نرخی فرۆشتن دروستکراوە و سەرجەم دەرخستەو نەخشەکان لەلایەنی پەیوەندیداری حکومەتەوە جێبەجێکراوە،پێمان سەیرە پاش 15 ساڵ نیشتەجێبوون ئێستا ئەو بابەتە بخەنە بەرباس،لە کاتێکدا زۆربەی بەشداربووانی پرۆژەکە پەیوەست نەبوون بەدانەوەی قیستی یەکەکان و تا ئەم کاتەش زۆربەیان قەرزداری کۆمپانیاکەمانن بەڵام گرووپی ڕا چاوی لەبەرامبەر ئەم ڕاستییەدا داخستووە.
13-بەهیچ جۆرێک ڕووبەری پارکینگ سەربەخۆ دانەنراوە،بەڵکو ئەوەی هەیە تایبەتە بەبینای بازرگانی و لەناو سنووری زەوی تایبەت بەبینا بازرگانییەکانەو کۆمپانیاکەمان ئازادە لەوەی چۆن بەکاریدەهێنێت.
14-کۆمپانیاکەمان وەک بەڵێندەر تۆڕی ئاوی پرۆژەکە جێبەجێ دەکات بەپێی گرێبەستێک لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ژمارە 15 لە 7/5/2012 لەکاتێکدا نەگەیشتنی ئاو بە هەندێک ماڵ پەیوەستە بەدیزانی پرۆژەکە، کە لەلایەن فەرمانگەی ئاوی شۆڕش و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی دیزاین کراوە لە ساڵی ٢٠١٤دا، وە چەندین جار گۆڕانکارییان لەو دیزاینە ئەنجام داوە و هەر گۆڕانکارییەکیشیان ئەنجام دابێت لە ژێر سەرپەرشتی خۆیاندا کۆمپانیاکەمان جێبەجێی کردووە،لەبەر ئەوە کۆمپانیاکەمان بەرپرس نییە لە هەڵەی دیزانی پرۆژەی گەیشتنی تۆڕی ئاو بە بەشداربووان.
15- درووست‌کردنی خانوەکان بەپێی سایت پلانێک بووە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایتەی نەخشەدانانی ئاوەدانی سلێمانی پەسەند کراوە بەپێی ستانداردە ئەندازیاریەکان ئەگەر وەک خۆیان دەڵێن “سەقەتی” هەبێت ئەوە ئەو لایەنانە بەرپرسن لێی نەک کۆمپانیاکەمان.
16- کۆمپانیاکەمان تۆمەتباردەکەن بەوەی لەبری 10 خانوو لەسەر بۆری ئاو 38 خانووی لەبری ئەو خانوانە درووستکردوە، هیوادارین بتوانن لەناو پڕۆژەکەدا ئەو ( 38 خانووەمان ) پیشان بدەن، کە درووستمانکردوە، بە داخەوە ئەمە درۆیەکی حاشاهەڵنەگرە و هیوادارین لە دادگا ڕوونکردنەوەی پێویستیان هەبێت.
17- تۆمەتبارمان دەکەن بەوەی کە زەوی مزگەوتمان کردبێت بە خانوو هیوادارین ئەمەش لەواقیعدا پیشان بدەن کە دەری بخات لە سایت پلاندا مزگەوت بووە و لەواقعدا کراوە بە خانوو، کە بەدڵنیاوە وەک خۆیان دانیان پێداناوە پێچەوانەکەی ڕاستە، هێندە پەلەیان بووە لە بەخشینەوەی ئەو تۆمەتانەدا خۆیان خستوەتە گێژاوێکەوە، کە خۆشیان نازانن دەڵێن چی هیوادارین لە دادگا شوێنی گۆڕینی ئەو مزگەوتە بۆ خانوو پشتڕاست بکەنەوە.
18- بە پێی بڕگەی ( یەکەم خاڵی 13) لە گرێبەستی نێوانمان و خزمەتگوزاریە گشتیەکان وەک ( سەوزای، قوتابخانە، داینگە و باخچەی ساوایان، بنکەی تەندرووستی ) لەئەستۆی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حوکمەتە و کۆمپانیاکەمان لێی بەرپرس نیە کە هێندە بێ زانیاری ئەم تۆمەتەیان بەخشیوەتەوە و تەنها بەبینینی گرێبەستەکان لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان ڕاست و دروستی ئەم بابەتەیان بۆ دەردەکەوێت.
19- هەر شەقام و کۆڵانێک لە سایت پلانی پڕۆژەکەدا بوونی هەبێت ئەوا کۆمپانیاکەمان دروستیکردوە و ئەوەش نەبووبێت ئەوە لایەنی پەیوەندیداری حوکمەت بەرپرسن لێی گەر پێویستی پرۆژەکە بێت.
20- وەرگرتنی چیمەنتۆ لەلایەن کۆمپانیاکەمانەوە هەر وەک وەبەرهێنێکی دیکە بۆسەرجەم پڕۆژەکە بووە و بەپێی ڕێنمای و یاسا بەرکارەکان بووە، هیچ خانوویەک دیارینەکراوە، چیمەنتۆی بۆ وەربگیرێت یان وەرنەگیرێت .
21- لە کۆتایدا ئەم تۆمەتانە دەبرێنە دادگا و سەرجەم ئەو کەس و لایەنانەی لە پشت ئەم تۆمەتە ناڕەوا و نادروستەوەن دەدرێنە دادگا و هیوادارین بتوانن ئەم تۆمەتانە پشت ڕاستبکەنەوە .
قسەی کۆتاییمان ئەوەیە، وەک هەندێک کەس و لایەنی دیکە پاش دەرکەوتنی ڕاستییەکان نەکەونە تکاو پاڕانەوە بۆ وازهێنان لەو داوا یاساییەمان.
گرووپی کۆمپانیاکانی بەڕێز
11-3-2025
