کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەگەڵ کەمێک بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا نمەباران دەبارێت و ئاستی دابارینیش لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و سنووری سلێمانی زیاتر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران و هەورە بروسکە لەزۆربەی ناوچەکاندا.
ئەوەشی خستەڕوو کە پێشبینی دەکرێت دوای نیوەرۆ لەسەنتەری شارەکانیش نمەباران ببارێت بۆ ماوەی کورت خایەن و ڕێژەی دابارینیش لەناوچەکانی ڕۆژهەڵات و سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر دەبێت.
ئاماژەشیدا بەوەی پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش کەشناسی ڕایگەیاند ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور و پلەی گەرماش 2-3 پلە بەردەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 22 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی