مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند، رێككەوتننامەی 11ی ئازاری 1970 وای کرد دەرفەت بێتە کایەوە کە گەلی كوردستان، بتوانێت كار لەسەر خۆبەڕێوەبردن و بەهێزكردنی زمان و كولتوور و دابینكردنی سەقامگیری بكات.
لە 55ـەمین ساڵیادی رێککەوتننامەی 11ی ئازار، ئەمڕۆ مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا بارزانی دەڵێت، “ئەو رێككەوتنە، بەرهەمی تێكۆشان و خەباتی پێشمەرگە و کادیرانی حزب و سەرجەم چین و توێژەكانی كوردستان لە شۆڕشی ئەیلوول بوو و هەڵگری وانەی ستراتیژی و گرنگ بوو بۆ قۆناغەكانی دواتری خەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان”.
له سه‌ره‌تای هاتنی حكومه‌تی به‌عس بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له ساڵی 1968 هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ كورد رێكبكه‌وێت. له ئه‌نجامی گفتوگۆی حكومه‌تی به‌عس و كورد، رێكه‌وتنامه‌ی 11ی ئازار راگه‌یەندرا.
ئه‌و رێكکه‌وتنامه‌یه له 15 خاڵ پێكهاتبوو، دوای دوو ساڵ گفتوگۆكردن له 11-3-1970 له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر، سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاتی عێراق له به‌غدا خوێندرایه‌وه.
گرنگترین خاڵی رێكکه‌وتنه‌كه، داننان بوو به مافی ئۆتۆنۆمی بۆ باشووری كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زمانی كوردی له قوتابخانه‌كان بخوێندرێت، ئه‌وه یه‌كه‌مین جار بوو حكومه‌تی عێراقی به فه‌رمی ئه‌و مافانه به گه‌لی كورد بدات.
بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئەوەشی وتووە، “پێزانینمان بۆ هەموو پێشمەرگە و خەباتگێڕانی شۆڕشی ئەیلوول هەیە، كە بە كۆڵنەدان و پێداگری و ورەی پۆڵایینیان، دەستكەوتی گەورەیان بۆ گەلەكەیان مسۆگەر كرد”.
