مەسرور بارزانی: جەخت لە چارەسەری بنەڕەتی و یەکجارەکيی کێشەکانمان لەگەڵ بەغداد دەکەینەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند جەخت لە چارەسەری بنەڕەتی و یەکجارەکيی کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و ڕێککەوتنەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ڕێککەوتننامەی 11ی ئازاردا پەیامێکی بلاوکردەوە و دەڵێت: “ئەمڕۆ یادی دەسکەوتێکی گرنگ و مێژوویی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی ڕێبەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر دەکەینەوە”.

دەشڵێت: “لە ساڵیادی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970، دووپاتی دەکەینەوە کە گەلی کوردستان هەمیشە خوازیاری گەیشتنە بە مافە ڕەواکانی لە ڕێگەی گفتوگۆ و شێوازی ئاشتییانە. بەڵام بە هەموو شێوەیەکیش داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات و دەستبەرداریان نابێت”.

مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، لەم یادەدا، جەخت لە چارەسەری بنەڕەتی و یەکجارەکيی کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و ڕێککەوتنەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە