نوخشە ناسیح: هەڵەبجە شەوێکی خەمباری بەڕێکرد

نوخشە ناسیح، قایمقامی هەڵەبجە لە بارەی ڕووداوە هاتوچۆکەی شەوی ڕابردووی پاڕێزگاکەی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی کەسوکاری هەردوو قوربانییەکان دەکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوی قایمقامی هەڵەبجە، شەوی ڕابردوو لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای دووسایدی حەمەوخان بەرامبەر نەخۆشخانەی منداڵان کە لەنێوان پێنج ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا، بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوو گەنج و برینداربوونی چواری دیکە.

دەشڵێت: “بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی قایمقامیەتی پارێزگای هەڵەبجەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری هەردوو خوالێخۆشبوو نەجمەدین فەتاح و ڕێبین سەرواز جەبار دەکەین، کە لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا و هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە