spot_imgspot_img

سەڵاحەدین بەهادین: ڕێککەوتنی شەرع و عەبدی ڕێگە ڕاستەکەیە

ئەمیندای گشتی یەکگرتووی ئیسلامی پێشوازی لە ڕێککەوتنەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەکات و دەڵێت: ” هەنگاوی دیدار و ئیمزای يێککەوتن لە نێوان دەوڵەت و هەسەدە ڕێگە ڕاستەکەیە، بە هیوای بەردەوامی و زاڵکردنی زمانی گفتوگۆ و ئاشتی”.

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەربارەی ڕێککەوتنەکەی دوێنێی نێوان فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات و سەرۆکی کاتیی سووریا ڕایگەیاند، “دیدار و ڕێککەوتنی بەرێزان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی لەسەر چەندین خاڵی بایەخداری هەردوولا، کارێکی گرنگە لە تەوقیتەکەی و لە ناوەڕۆکیدا”.

ئەوەشی خستەڕوو کە ڕێککەوتنەکە بەتایبەت پاش شەڕێکی خوێناوی هات، لە ئەنجامی پێکدادانی دەوڵەت و چەکدارانی پاشماوەی رژێم بوو، کە دەرگای کردەوە لەسەر ئەگەری پشێوی و شەڕی پێکهاتەکان، بۆیە هەمیشە شەڕ خێری تێدا نییە و مێزی گفتوگۆ چارەسەر بەرهەمدێنێ”.

ئەمیندای گشتی یەکگرتوو ڕاشیگەیاند، “هەنگاوی دیدار و ئیمزای يێککەوتن لە نێوان دەوڵەت و هەسەدە ڕێگە ڕاستەکەیە، بە هیوای بەردەوامی و زاڵکردنی زمانی گفتوگۆ و ئاشتی”.

سەڵاحدین بەهادین لە کۆتایی پەیامەکەیدا نووسیویەتی: “سەرکەوتووبێ خەباتی دابینکردنی ماف و پێکەوە ژیانی سەرجەم پێکهاتەکان لە سووریای نوێدا”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە