لە ئاکامی بۆردومانێکی تورکیادا سێ منداڵ لە باشووری کۆبانیی ڕۆژئاوای کوردستان بوونە قوربانی.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا گوندی جەرافی سەر بە شارۆچکەی سڕین بۆردومان کرد کە دەکەوێتە باشووری شاری کۆبانیوە.
ڕوونیشیکردەوە کە لە ئاکانت بۆردومانەکەدا منداڵێک گیانی لەدەستدا و دوو منداڵی دیکەش بریندار بوون.
لە لایەکی دیکەشەوە تۆپخانەکانی تورکیا گوندی پیرحەسۆیان لە نزیک پردی قەرەقۆزاق تۆپباران کرد، بەڵام زانیاری دەربارەی بوونی زیانی گیانیی ڕانەگەیەندراوە.
