spot_imgspot_img

بڕێکی تر لە مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم دەبڕێت

بەغدا داوایکردووە بری 3٪ی تری مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم ببردرێت.

میدیای پارتی بڵاویکردەوە، بەغدا بەشاندی هەرێمیان وتووە دەبێت لە (3%)ی مووچەی بنەڕەتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ئەو مووچەخۆرانەی لە ساڵی 2014ەوە خانەنشین بوون ببڕدرێت، ئەمەش وەک بڕی ئەو لیبڕینەی لە خانەنشینان بڕدراوە لە عێراق لەماوەیا ئەو دە ساڵەدا و هەرێم جێبەجێی نەکردووە.

بەپێی زانیارییەکان، یەكێك لە خاڵەكانی رێككەوتنی وەفدی تەكنیكی هەرێم و بەغداد، بڕینی (3%)ی مووچەی مووچەخۆران و خانەنشینانە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وەزارەتی دارایی عێراق (10%)ی مووچەی مووچەخۆران لە ساڵی 2014 وە دەبڕێت بۆ خانەنشینی بەڵام لە هەرێمی كوردستان (7%)ی مووچە بڕاوە.

ئەمە لەکاتێکدایە لەدوای ڕێککەوتن لەسەر هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی هەرێم لەگەڵ بەغدا، مووچەخۆرانی هەرێم بڕی (10%)ی مووچەکاینای بڕاوە و دەچێتە سندوقی خانەنشینانی عێراق.

بەپێی داواکارییەکەی بەغدا، بۆ لەمەولا بڕی 3٪ تری مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم و خانەنشینان دەبردرێت، ئەم لێبڕینەش بۆماوەی 10 ساڵ دەبێت و بەشێوەی قیست لە مووچەخۆران دەبردرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە