سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە و جوتیارانی كەركوك بەربانگی كردەوە و ڕایگەیاند، ناوچەكانی مادەی 140 ناوچەی داگیركراون و وتیشی، ” هەر دەبێت ڕۆژێك كەركوك بگەڕێتەوە بۆ كوردستان”.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە كۆبوونەوەكەدا وتی، “لەكاتی نووسینەوەی دەستووردا لە 2005 هەڵەیەكی گەورەكرا ئەو ناوچانە ناونرا ناوچەی ناكۆكی لەسەر، ئەو ناوچانە، ناوچەی ناكۆكی لەسەر نین، بەڵكو ناوچەی داگیركراون”.
وتیشی، “ناوچەی دابڕێندراون و ئەوانە ناوچەی كوردستانین و بەزۆر لە خەڵكی ئێمە سەندراونەتەوە و ڕۆژێكێش دەبێت ئەو خەڵكی ئێمە بگەڕێنینەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان بەڵام بەسەربەرزی”.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر دەبێت ڕۆژێك كەركوك بگەڕێتەوە بۆ كوردستان.
