spot_imgspot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە

شەپۆلێكی گەرما هەرێم دەگرێتەوە

ئەو شەپۆلە باران بارینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە كۆتایی دێت و لە كۆتایی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێكی گەرمای “خەماسینی” هەرێم دەگرێتەوە.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی سوڕانەوەی ناوچە پەستان نزمەکەی دەریای سوور ماوەی بارانبارین درێژبۆتەوە بەشێوەی بچڕبچڕ و لێرە و لەوێ لە تەواوی ناوچەکان.

ڕاشیگەیاند، لە خۆرئاوا و باشووری عێراقەوە شەپۆلێکی نوێی دەریای سوور بەرەو نێو ئەم شەپۆلە بەڕێوەیە و ئەگەری بارانی مامناوەند بۆ لاواز تاوەکو ئێوارەی سبەینێ سێ شەممە بەردەوام دەبێت، کە پێشبینیی دەکرێت لە نێوان ( 5 تا 10 ملم بێت ) بەزۆریش ناوچەکانی گەرمیان و هەندێ ناوچەی کوێستانی.

وتیشی، “ڕۆژی چوار شەممە بەتەواوی کۆتایی بەم شەپۆلە دێت و کەش جێگیر دەبێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی کاریگەری تۆپەڵە هەوایەکی خەماسینی هاتوو لە باکووری ئەفریقیاوه پلەکانی گەرمی چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە و بەجۆرێك لە کۆتایی هەفتە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە ناوچەکانی گەرمیان لەکاتەکانی نیوەڕواندا دەگەنە نزیک ( 30° ) پلەی سەدی.