شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: جلوبەرگە نەریتییەکانمان ناسنامە و مێژومانن

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق بەبۆنەی رۆژی نەتەوەیی جلی کوردییــەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق لە پەیامەكەیدا ڕایگەیاند، جلوبەرگە نەریتییەکانمان تەنیا پارچە قوماشێکی جوان نین، بەڵکو سیمبولی ناسنامە و مێژومانن.

ڕاشیگەیاندووە، لە ڕۆژی نیشتمانی جلی کوردیدا، شانازی بەم جلوبەرگە جوانانەوە دەکەین، کە چەندین نەوەی کورد و ئاشورییەکان و ئەوانی تر لەناوچەکانمان دەیانپۆشی.

دەشڵێت: بە ڕەنگی ئاڵوواڵا و ڕەنگین و ڕێکپۆشییەکەیەوە، ئەم پۆشاکە کلتور و هەمەڕەنگی ڕۆشنبیریمان دەنوێنێت.

جەختیشی كردۆتەوە، خۆم هەر لە بۆنە تایبەتەکاندا جلی کوردی ناپۆشم، بەڵکو بەخۆشی و شانازییەوە لە هەموو بۆنەکاندا لەبەری دەکەم، جلوبەرگێکی گونجاوە و هەرکەس بیپۆشێت جوان و ڕازاوە دەردەکەوێ و ڕێگایەکیشە بۆ نیشاندانی کلتور لەهەر شوێن و هەر کاتێکدا بێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە