پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات، لە کاتی ئەنجامدانی یاری نێوان یانەی نەورۆز و قوە جەوییە، لە نزیک یاریگاکە جامی چەند ئۆتۆمبێلێک شکێندراوە و دزیان لێکراوە.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، شەوی ڕابردوو، لە نزیک یاریگای نەورۆز لە سلێمانی لە کاتی بەڕێوەچوونی یاریی نێوان هەردوو یانەی نەورۆز و قوە جەوییە، لە خولی عێراق، جامی چوار ئۆتۆمبێل شکیندراوە و دزیان لێکراوە.
ڕاشیگەیاندووە، ئۆتۆمبێلەکان لە دەورووبەری یاریگەکە ڕاگیرابوون و شەو درەنگ بوو، تا ئێستا هیچ کام لەو خاوەن ئۆتۆمبێلانەش داوای یاساییان تۆمار نەکردووە.
وتیشی: پۆلیسی سلێمانی دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە و بەدوای بکەراندا دەگەڕێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو یاری نەورۆز و قوە جەوییە لە خولی ئەستێرەكانی عێراق، لە یاریگای نەورۆز كاتژمێر 11:30ی خولەكی شەو دەستیپێكرد و كاتژمێر 1:30 تەواو بوو.