ڕۆژی سێ شەممە، پەرلەمانی عێراق دەست بە دانیشتنەكانی دەكاتەوە و تیایدا گفتوگۆ لەسەر 6 پڕۆژە یاسا دەكرێت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، ڕۆژی سێ شەممە لە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ پەرلەمان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.
ڕوونیشی كردۆتەوە، بەپێی خشتەی كار، خوێندنەوە و دەنگدان لەسەر 6 پڕۆژە یاسا و بڕیار دەدرێت.

