زۆرینەمان ڕهاتووین بە خورما یان ئاو رۆژوو بشکێنین، جگە لە لایەنە دیندارییەکەی با بزانین سوودی ئاو و خورما چییە، بۆچی هێندە جەخت لەسەر ئەوە دەکرێتەوە کە خورما بۆ ڕۆژوو شکاندن بەکاربهێنین؟.
نهێنی خورما و ئاو
هەندێک لە مێژوونووسان پێیان وایە خورما یەکێکە لە کۆنترین میوە چێنراوەکان لە میژووی مرۆڤایەتیدا، شارەزایانی بواری خۆراکیش ڕوونیان کردووەتەوە کە ڕۆژوو شکاندن بە خورما و ئاو باشترین هەڵبژاردەی تەندروستە.
ئەمەش لەبەرئەوەی خورما سەرچاوەیەکی ناوازەی شەکری سروشتییە، و وایکردووە ببێتە جێگرەوەیەکی سەرەکی ئەو خۆراک و وزانەی لە ڕۆژدا لەدەست چووە.
خورما بەم ڕێژەیە پێکهاتەی گرنگی تێدایە:
- 1 گرام پرۆتین
- 3 گرام ڕیشاڵ
- 27 گرام شەکر
- 31 گرام کاربۆهیدرات
هەروەها خورما سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە چەندین کانزا و ماددەی خۆراکی، وەک مەگنیسیۆم و کالیسیۆم و ئاسن و پۆتاسیۆم و ئاسن، کە توخمێکی سەرەکییە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی بەدەست کەمی ئاسنەوە دەناڵێنن.
ئاو
ئاو ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت لە شێدارکردنی لەش و گەڕاندنەوەی هاوسەنگی کانزاکان و خوێیەکان.
ئاو ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت لە شێدارکردنی لەش دوای چەند کاتژمێرێکی زۆر بەڕۆژووبوون، بەو پێیەی یارمەتی گەڕاندنەوەی هاوسەنگی شلە و قەرەبووکردنەوەی ئەو شتانە دەدات کە لەش لە ڕۆژدا لەدەستیداوە.
ئاو توخمێکی سەرەکییە بۆ کارلێکی کیمیایی لەناو جەستەدا، هەروەها بەشدارە لە هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان و خۆپاراستن لە قەبزی.
هەرچەندە دەتوانیت شلەمەنی لە شەربەت و شۆرباو تەنانەت سەوزە و میوە بەدەستبهێنیت، بەڵام ئاو باشترین هەڵبژاردنە، چونکە هیچ کالۆرییەکی تێدا نییە، ئەمەش وایکردووە باشترین ڕێگە بۆ جێگرتنەوەی ئەو شلەمەنیانەی کە لە کاتی بەڕۆژووبووندا لەدەستدەچێت.
لە کاتی ڕۆژوو شکاندن باشترە ئاوی شلەتێن بخۆیتەوە لەبری ئاوی سارد، چونکە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی پرۆسەی هەرسکردن و بەرزکردنەوەی هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان بە شێوەیەکی کاریگەرتر.
دوای ڕۆژووشکاندن بە خورما و ئاو باشترە خۆت بەدوور بگرێت لە پەلەکردن لە خواردنی ژەمی سەرەکی.
هاوکات باشترە چەند خولەکێک بۆ نوێژکردن تەرخان بکەیت، پاشان ژەمەکانت بە شۆربا دەستپێبکە، بەو پێیەی یارمەتی ئامادەکردنی گەدە دەدات بۆ خواردن و هەستکردن بە تێربوون.