“داواکارییەکانتان جێبەجێ کراون، مووچەی هەرێم خەرج بکەن”

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەسەر مووچەی مانگی 2ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی وەزیری دارایی عێراق دەكات و پێی دەڵێت: هیچ بیانوو و بەربەستێک لە بەردەم خەرج کردنیندا دروست نەکەن.

شاخەوان عەبدوڵلا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدڕاڵ کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە، سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو داواکارییەکی وەزارەتی دارایی فیدراڵی جێبەجێ کردووە و بە ڕوونی وەڵامی هەموو پرسیارەکانی داوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتەکەتان بەربەست بۆ ناردنی مووچە دروست دەکات.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەیدا داوای لە وەزیری دارایی فیدراڵی کردووە، دامودەزگاکانی ڕاسپێرێت لە زووتری کاتدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکەن و هیچ بیانوو و بەربەستێک لە بەردەم خەرج کردنیندا دروست نەکەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە