“کاتی کۆتایی هاتنی شەڕە”

 

ئەیهود ئۆلمەرت، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی ئەلحوڕە ڕایگەیاندووە، “کاتی ئەوە هاتووە شەڕ لە کەرتی غەززە کۆتایی پێبهێنرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە کۆتایی هاتنی شەڕ و ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان هاوکاتی یەک بێت.

لە وەڵامی پرسیارێکدا، سەبارەت بە دانوستانەکان بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست، ئۆڵمەرت دەڵێت: هیوادارم حکومەتی ئیسرائیل شاند بنێرێت بۆ دەوحە.

سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە ئەمریکا پلانێکی بۆ ئازادکردنی ١٠ بارمتە پێشنیار کردووە.

بەپێی ئەم پلانە “١٠ بارمتە ئازاد دەکرێن، لە بەرامبەر درێژکردنەوەی ئاگربەست لە غەززە بۆ ماوەی دوو مانگ”.

سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئەلحوڕە ڕایگەیاند، زۆربەی ئیسرائیلییەکان پێیان وایە “کاتی کۆتاییهێنان بە شەڕەکە هاتووە”، بەڵام “نازانێت حکومەتی ئیسرائیل چ هەنگاوێک دەنێت “.

ناوبراو وتی: هەموو لایەک تێدەگەن کە حەماس هەموو بارمتەکان ئازاد ناکات مەگەر چەمکێکی ڕوون بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکەی لەبەردەمدا نەبێت.

ناوبراو درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: زۆربەی خەڵکی ئیسرائیل پشتیوانی لە ئاشتی دەکەن، ئێمە ئامادەین لە غەززە بکشێینەوە بە مەرجێک توانای حەماس بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی نەمێنێت و هێزێکی ئەمنی کە لە سەربازانی فەلەستینی و کەسانی دیکە پێکهاتووە بەرپرسی کۆتاییهێنان بەو دۆخە بن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە