قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پاڵپشتی تهواو لە ئاسایش و سەقامگیریی سووریا دەکات لهو دۆخهی ئێستا دهیگوزهرێنێ.
ئهمڕۆ دووشهممه، قاسم ئەعرەجی، لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) لەبارەی گرژی و ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە سووریا، ڕایگەیاندووە، یەکگرتوویی سووریا و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی پێویستی بە ژێری و میانڕەویی ھەیە کە دوور بێت لە تایفەگەری و نەتەوەپەرستی.
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە، سووریایەکی سەقامگیر کە لەگەڵ پێکھاتەکانیدا ئاشت ببێتەوە، ئامانجی ھەر ھاووڵاتییەکە کە وڵاتەکەی و گەلەکەی خۆشدەوێت، ئێمهش وهك عێراقی دراوسێ پاڵپشتی تهواو لهو دیدو بیركردنهوهیه دهكهین كه ئاشتی بۆ گهلی سووریا بهرقهرار بكات.
ڕۆژی پێنجشەممەی ھەفتەی ڕابردوو، پارێزگاکانی تەرتووس و لازقیە له سووریا کە بە ناوچە کەناراوییەکانی سووریا ناسراون، ڕووبەڕووی گرژیی و ئاڵوزیی بوونەوە، ئەوەش بەھۆی رووبەڕووبوونەوەی نێوان ھێزە ئەمنییەکانی سەربە دەسەڵاتی نوێی سووریا و پاشماوەکانی عهلهوییهكانی سهر به ڕژێمی ڕووخاوی بەشار ئەسەد، وهك روانگهی سووری ئاماژهی پێكردووه تا ئێستا زیاتر له ههزار كهس بوونهته قوربانی ئهو شهڕو پێكدانانه.
