spot_imgspot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە

سەرۆکی نیسان دەستلەکار دەکێشێتەوە؟

دوای شکستهێنانی هەوڵی یەکگرتنی کۆمپانیاکەی لەگەڵ هۆندا، دەنگۆ هەیە کە ماکۆتۆ ئۆشیدا، سەرۆکی جێبەجێکاری نیسان دەست لەکاربکێشێتەوە.

ماڵپەڕی نیکی بزنس بڵاویکردەوە، ئەگەر هەیە هەفتەی داهاتوو ماکۆتۆ ئۆشیدا، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای نیسان دەستلەکاربکێشێتەوە ئەویش دوای ئەوەی گرێبەستی یەکگرتنی لەگەڵ کۆمپانیای هۆندا شکستی هێنا.

ڕوونیشیکردەوە کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی کارگێڕیی نیسان بۆ هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ سەرۆکایەتی کۆمپانیاکە کۆبووەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە پێدەچێت ڕۆیشتنی ئۆشیدا ببێتە هۆی سەرلەنوێ بوژانەوەی دانوستانەکان لەگەڵ هۆندا.

حاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیش بڵاویکردەوە، جیریمی بابین، سەرۆکی دارایی و ئیڤان ئیسپییۆنزا، سەرۆکی جێبەجێکاری بەشی پلاندانانی نیسان دیارترینی کاندیدەکانن بۆ شوێنگرتنەوەی ئۆشیدا.