spot_imgspot_img

حکومەتی عێراق دەربارەی پشووی 16ی ئازار بڕیاری دا

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی نوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند یەکشەممەی داهاتوو بە بۆنەی ساڵیادی کیمابارانکردنی هەڵەبجەوە و ئەنفال و کۆمەڵێک تاوانی دیکەی بەعسەوە، پشووی فەرمییەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاردرا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بکرێتە پشووی فەرمی کە هاوکاتە لەگەڵ یادی تاوانەکانی ڕژێمی بەعس بەرامبەر بە ڕۆلەکانی گەلی عێراق.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژی پشووەکە تاوانەکان کیمیابارانکردنی هەڵەبجەم ئەنفالم گۆڕە بەکۆمەڵەکان، ڕاپەڕینی شەعبانی، تیرۆرکردنی زانایان و بەئامانجگرتنی حزبەکان دەگرێتەوە.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوەشی خستەڕوو کە بڕیارەکە بە پشتبەستن بە یاسای ژمارەی 12ی ساڵی 2024ی تایبەت بە پشووە فەرمییەکان دراوە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە